بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانێکی فەرمی بۆ واشنتن دەستپێکرد و بەڕێوەیە تاوەکو لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.
تەوەری سەرەکیی ئەم سەردانە چاوەڕوانکراوە تەرخانکراوە بۆ تاوتوێکردنی بەپەلەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
میدیا و بەرپرسانی تاران ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیان بە "چارەنووسساز" بۆ داهاتووی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هەردوو وڵات وەسف کردووە.
چاوەڕوان دەکرێت لە میانی کۆبوونەوەکەدا، نەتانیاهۆ زنجیرەیەک بەڵگەنامە و زانیاریی هەواڵگریی هەستیار لەسەر ئاستی پێشکەوتنەکانی ئێران لە بواری دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی پێشکەشی سەرۆکی ئەمریکا بکات.
مۆنیتەر و شارەزایانی سیاسی پێیانوایە ڕادەستکردنی ئەم بەڵگەنامانە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و یەکلاکەرەوەی لەسەر داڕشتنەوەی بڕیارەکانی کۆشکی سپی بەرامبەر دۆسیەی ئەتۆمی و ئاڕاستەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی داهاتوو دەبێت.