گوتەبێژی کاروباری یاسایی دەم پارتی ڕایگه‌یاند، پێویسته ئیتر حكومه‌ت هه‌نگاوی ڕوون و ئاشكرا بۆ پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی بنێت.
ئۆزتورک توركدۆغان، گوتەبێژی کاروباری یاسایی دەم پارتی، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ میدیا خه‌به‌ر، باسی له‌وه كردووه، حکومەت پێیوایە پێویستە پڕۆسەی چارەسەریی بە هێواشی بەڕێوەبچێت، بەڵام گەل چیتر ئارامیی نەماوە و پێویسته هه‌نگاوی ڕوون و ئاشكرا بۆ پرۆسه‌كه بنرێت.
ئۆزتورک تورکدۆغان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، دەسەڵاتی سیاسی لە تورکیا، واژۆی لەژێر ڕەشنووسی کۆمیسیۆنی برایەتی و هاوپشتی کردووە و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ڕەشنووسەکە، ئەرکی سەرشانی حکومەتە.
دەشڵێت "ئێمە دەزانین جەنگی ئەمریکا و ئێران کاریگەریی لەسەر سیاسەتی دەرەوەی تورکیا هه‌یه، بەڵام دیار نییە، کە تا چ ڕادەیەک کاریگەریی لەسەر سیاسەتی ناوخۆ دروستکردووە".
گوتیشی، بەر لە هەموارکردنەوەی یاسای دیموکراسی، حکومەت پێویستە هەندێک ڕێکاری ئیداری و ئەمنی ئەنجامبدات.
ئاشكراشی كردووه، ئه‌مڕۆ شاندی ئیمڕاڵی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی، 27ـی ئه‌م مانگه، لێدوانی فه‌رمیی ده‌بێت.
هاوكات، 11 پارتی سیاسی له توركیا و باكوری كوردستان، ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی پرۆسه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه و ڕایانگه‌یاند، پرۆسەی چاره‌سه‌ریی گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ و چیتر لێدوانی سادە بەس نین، بەڵکو دەبێت حکومەت هەنگاوی یاسایی و سیاسیی توندوتوڵ بنێت.