ڕاستەوخۆ

لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیدا بۆ سەر کۆیە، ئاگر لە چیای هەیبەت سوڵتان کەوتەوە

reset font size increase font size

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، هێرشێکی درۆنی بۆ سەر دەوروبەری قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا و بەهۆیەوە ئاگر لە چیای هەیبەت سوڵتان کەوتەوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە بە درۆنی خۆکوژ کراوەتە سەر ناوچەکانی دەوروبەری کۆیە و ڕاستەوخۆ لە نزیک زانکۆی کۆیە و چیای هەیبەت سوڵتان کەوتووەتەوە.

بەهۆی بەرکەوتنی درۆنەکەوە ئاگر لە گژوگیای چیای هەیبەت سوڵتان کەوتووەتەوە، تاوەکو ئێستا زانیاریی ورد لەسەر ئاستی زیانە گیانی و ماددییەکانی ڕووداوەکە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ڕانەگەیەندراوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.