ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی نیسانی 2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە گوتی، "ئێستا تەواوی گەل بۆ بەرگریی لە ئێران لە بەرامبەر ئەم شەڕە نادادپەروەرانە و دەستدرێژکارییەدا یەکگرتوون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە وڵاتانی دراوسێمان لە ناوچەی کەنداوی فارس بە دوژمن نازانین، چەندین جار گوتوومانە کە بەردەوام بین لە پەیوەندیی باشی دراوسێیەتی لەگەڵ هەموویان، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە ئەمریکا و ئیسرائیل خاکەکانیان بۆ ئەنجامدانی دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر ئێران دەقۆزنەوە".
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندوو، ئێرانییەکان داوای ڕاگرتنی شەڕ و دانوستانیان لێکردووە، بەڵام بەپرسانی ئێران ڕەتیدەکەنەوە ئەو داوایەیان کردبێت.
لە 28ـی شوباتەوە هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.