ڕاستەوخۆ

جێگری سەرۆکی مەهەپە: یاسای چوارچێوە بە 430 دەنگی بەڵی پەسەند دەکرێت

reset font size increase font size

جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە ڕایگەیاند، یاسای هاوپشتی نەتەوەیی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی، کە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا ئامادەکراوە بە 430 دەنگی بەڵێ پەسەند دەکرێت و دەبێتە یاسا.

فەتی یڵدز جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی (ئێکس) ڕایگەیاند، یاسای بەهێزکردنی هاوپشتی نەتەوەیی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی بە وردی ئامادەکراوە و تێیدا ڕێکارەکانی دادگا باڵاکانی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی لەبەرچاو گیراون دەشڵێت، یاساکە بە واژۆی 360 پەرلەمانتار پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کراوە.

جێگری سەرۆکی مەهەپە گوتیشی، دوای ئەوەی دامەزراوە ئەمنییەکان پشتڕاستیان کردەوە، کە ڕێکخراوەکە و سەرجەم پێکهاتە پەیوەندیدارەکانی کۆتاییان بە بوونی خۆیان هێناوە و بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت بەم پشتڕاستکردنەوەیە لە ڕۆژنامەی فەرمی وڵاتدا بڵاوکرایەوە، یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.