لە کۆشکی سپی و لە یەکەم سەردانی سەرۆکێکی لبنان بۆ ئۆفیسی هێلکەیی لە ماوەی نزیکەی ٢٠ ساڵی رابردوودا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆکی لبنان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی لبنان باس لە"پلانێکی کۆنکرێت" دەکەن بۆ ئەوەی ئەمریکا لە دەرکردنی حزب اللهـدا هاوکاریی لبنان بکات.
ترامپ لە کۆشکی سپی و لە کاتێکدا لە تەنیشت جۆزێف عەونەوە دانیشتبوو، بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکەکەتان باس لەوە دەکەین، و پلانێکی زۆر کۆنکرێتمان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی لایەنی دیکەش بچنە ناو پرۆسەکەوە و یارمەتی بدەن.
ئەوان (لوبنانییەکان) ڕۆژ بە ڕۆژ خۆتەواوکەرتر دەبن و ئەمڕۆ باسی ئەوەش دەکەین."
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە سوپای ئیسرائیل «لە پرۆسەی کشانەوەدایە" لە لبنان و ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و لبنانی بە "ڕێککەوتنێکی مەزن"وەسف کرد.
ترامپ سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەگەڵ حزب اللهـیش گوتی: "من ئامادەم قسە لەگەڵ حزب الله بکەم.
من قسە لەگەڵ هەموو کەسێک دەکەم"، و ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەگەر جۆزێف عەون داوای لێبکات قسەیان لەگەڵ بکات، ئەوا ئەوە دەکات.
لای خۆیەوە، جۆزێف عەون سوپاسی ترامپی کرد بۆ دەستکەوتە «مێژووییەکەی» لە نێوەندگیریی ڕێککەوتنی تریاتراڵی (سێقۆڵی) نێوان ئیسرائیل، لبنان و ئەمریکا و ڕایگەیاند کە "ئامانجی کۆتایی ئەوەیە بۆ هەمیشە کۆتایی بە دۆخی دوژمنایەتیی نێوان لبنان و ئیسرائیل بهێنرێت."
سەردانەکەی عەون بۆ وانتۆن دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی سێشەممە سوپای لبنان دەستپێکردنی بڵاوەپێکردنی هێزەکانی لە شاری "زەوتار الغربیە" لە باشووری وڵاتەکە ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لەو ناوچەیە کشاونەتەوە، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لەلایەن ئەمریکاوە نێوەندگیریی بۆ کراوە.