ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، سەرکۆنەی لەسێدارەدانی دوو زیندانی سیاسی دەکات.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، (ئەمنستی) له ڕاگهیهنراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، پرۆسەی لەسێدارەدانی ئەکبەر دانیشوەرکار و محەمەد تەقەوی سەنگدەهی بە شێوەیەکی کتوپڕ و بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی خێزان و پارێزەرەکانیان جێبەجێکراوە.
دهشڵێ، تەنانەت ڕێگەیان پێنەدراوە بۆ دواجار ماڵئاوایی لە کەسوکاریان بکەن، ئەمەش پێشێلکارییەکی تهواوی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداریی توند دەدات لەبارەی ژیانی چوار زیندانی دیکەی سیاسی لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج کە لە ژێر مەترسی سزای لە سێدارەداندان.
ڕێکخراوەکە داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات، دەستبەجێ هەموو پلانەکانی پەیوەست بە لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی ڕابگرن و واز لە بەکارهێنانی سزای سێدارە وەک ئامرازێک بۆ بێدەنگکردنی ناڕەزایەتییەکان بهێنن.