به موشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر ده‌وروبه‌ری سه‌ربازگه‌ی سه‌قر له شاری به‌غدا و دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە بیسترا.
میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراقه‌وه بڵاویانكرده‌وه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به سێ موشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی سه‌قر لە باشوری شاری به‌غدای پایته‌خت، به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراون.
هه‌ر له دوای ئه‌و هێرشانه‌ش باس له بیستنی ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌كرێت له شاری به‌غدا و ده‌نگی فڕۆكه‌ش له ئاسمانی شاره‌كه ده‌بیسترێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزیش له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه: باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی به ئامانج گیراون، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی دیكه له‌و باره‌یه‌وه نییه.