دەزگای دادی ئێران سزای لەسێدارەدانی به‌سه‌ر زیندانییه‌كی سیاسی‌دا جێبه‌جێكرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، دەزگای دادی ئێران بڕیاری له سێداره‌دانی به‌سه‌ر مەنسور جەماڵی، زیندانیكراوی سیاسیی لە بەندیخانەی "چووبینده‌ر"ی قەزوین جێبه‌جێكردووه.
جەماڵی 2023دا دەستبەسەر کرابوو، پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی قەزوینەوە بە تۆمەتی دژایه‌تیكردنی رژێمی ئێران لە ڕێگەی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانیی خۆیان بەرانبەر زیادبوونی ڕێژەی لەسێدارەدانەکان لە ئێران دەربڕیوە و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەم حوکمانە دەکەن.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوشدا ئێران چوار زیندانی دیكه‌ی سیاسی له سێداره‌دا ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه نیگه‌رانی لێكهوتهوه.