ڕاستەوخۆ

سوپای ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی بەرفراوانی کردە سەر پێگە سەربازییەکانی ناو خاکی ئێران

reset font size increase font size

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی توندی کردووەتە سەر دەیان ئامانج لە ناو خاکی ئێراندا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، هێرشەکان پێگە سەربازییەکانی سوپای پاسداران، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، هێزی دەریایی، کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی و ژێرخانی درۆن و مووشەکیی ئەو وڵاتەیان کردووەتە ئامانج.

لە بەرامبەردا، میدیاکانی ئێران پشتڕاستیان کردەوە، هێرشەکان پارێزگاکانی هورمزگان، خوزستان، بوشەهر و فارسيان گرتووەتەوە و زیانی مادیی بەرچاویان گەیاندووە، بەتایبەت لە شاری ئابادان و دوورگەی قیشم.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی ئێران، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ماڵێک لە دوورگەی قیشم، سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەی ئەو ماڵەش بریندار بوون.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.