شه‌وی ڕابردوو چه‌ند شوێنێكی به‌غداد بۆردومانكران و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران و پێنج ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8ـی نیسانی 2026 وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو چه‌ند شوێنێك له به‌غداد بۆردومان كراون و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانیش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كاتژمێر 11:00ـی شه‌وی ڕابردوو، سه‌ربازگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیی له ناوچه‌ی تاجی به‌ئامانجگیراوه، به‌و هۆیه‌وه بازگه‌ی شیخ عامر كه هێزه ئه‌منییه‌كانی لێییه، به‌ركه‌وتون و ئه‌فسه‌رێك و چوار كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاندووه، له‌ناوچه‌ی "سه‌بع بور" موشه‌كێك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، له ناوچه‌ی عامرییهش به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی موشه‌كێك، دوو هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له شه‌قامی فه‌له‌ستین ماڵێك بۆردومانكراوه، له شه‌قامی مه‌غریبیش موشه‌كێك كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، به‌و هۆیه‌وه ئۆتۆمبێلێك سوتاوه.