بەگوێرەی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار، بڕیارە سبەینێ گروپێکی دیكه لە دیلەکانی ڕۆژاڤای کوردستان لەلایەن حکومەتی کاتیی سوریاوە ئازاد بکرێن.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، گروپەکە لە 300 دیلی ڕۆژاڤای کوردستان پێکدێت و ئەمەش دەبێتە سێیەمین گروپ، کە لەلایەن حکومەتی کاتییەوە ئازاد دەکرێن.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، دیلەکان به‌شێكیان شەڕڤانانی هه‌سه‌ده و ئه‌وانی دیكه‌ش هاوڵاتی مه‌ده‌نیین.
لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی، بڕیارە سەرجەم دیلەکانی هەردوولا، ئازاد بکرێن.
ڕۆژی 11ـی مانگی ڕابردوو، یه‌كه‌م گروپی دیله‌كانی هه‌سه‌ده، كه له 100 كه‌س پێكهاتبوون، ئازادکران.
به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سوریا، ژماره‌یه‌كی زۆر له شه‌ڕڤان و هاوڵاتی مه‌ده‌نیی كورد و چه‌كداری حكومه‌تی كاتیی سوریا، له لایه‌ن هه‌ردوولاوه به دیل گیران.