کەشناسىی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەگەرى بارانبارین لەناوچە شاخاوییەکان و هەندێ شوێنى دیکە هەیە، لەبارەى کەشى سبەى دەڵێن، بارانبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەکاتەکانى نیوەڕۆى ئەمرۆ لە هەریەکە لەناوچەکانى سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ناوچە شاخاوییەکان تاوەباران دەبارێت و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
دەشڵێن، سبەى بارانى کورتخایەن دەبارێت کە هەورەبروسکەى لەگەڵ دەبێت و کاریگەرییەکەى لە سنورى دهۆک، زاخۆ، هەولێر، سۆران، ڕاپەڕین و سلێمانی زیاتر دەبێت.