دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو په‌رله‌مانی عێراق كۆبوه‌وه له باره‌ی پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆری هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا و هه‌شت خاڵی په‌سه‌ند كرد، گرنگترینیان پابه‌ندكردنی حكومه‌ت بوو به خه‌رجكردنی موچه‌ی فەرمانبەرانى هه‌رێم.
په‌رله‌مان پشتیوانیی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ پیشاندا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی جێگره‌وه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، حكومه‌تیشی پابه‌ند كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی نوێ بۆ فرۆشتنی نه‌وت و كۆنترۆڵكردن و به‌ڕێوه‌بردنی دۆسێیه‌ی نه‌وت، تا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر قوت و ژیانی خه‌ڵك نه‌بێت.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا په‌رله‌مانی عێراق، حكومه‌تی فیدراڵیی پابه‌ند كرد به خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیکەى عێراق و جێبه‌جێكردنی سیستمی ئه‌سیكۆدا له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
داواش له حكومه‌ت كرا پڕۆژه یاسای نه‌وت و گاز به زوویی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك جه‌یهان كه به موسڵدا تێده‌په‌ڕێت كارا بكرێت.