ڕاستەوخۆ

جارێکی دیکە هێرشی درۆنی کرایە سەر هەولێر و سلێمانی

reset font size increase font size

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ، جارێکی دیکە هێرشی درۆنی کرایە سەر هەولێر و سلێمانی و کۆیە و تێکشکێنران، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نوچە تیڤی، شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، زنجیرەیەک هێرشی درۆنی کرایە سەر هەولێر، هێرشەکان لەلایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە تێکشکێنران و هیچ زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتەوە.

بەهۆی یەکێک لە هێرشەکان، پارچە درۆنێک لە هەولێر بەر ماڵێک کەوت و تەنیا زیانی مادی هەبوو و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

هاوکات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆنێک هێرش کرایە سەر شاری سلێمانی و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەرپەرچی هێرشەکە درایەوە و لە کۆیەش درۆنێک بەر کۆگایەکی کەلوپەلی ناو ماڵ کەوت و جگە لە زیانی مادی زیانی گیانی نەبوو.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.