ڕاستەوخۆ

لە باکوری کوردستان گۆڕى گەریلا شەهیدەکان شێوێندرا

reset font size increase font size

لە گۆڕستانی هێجەلەر لە ناحیەی نوسەیبین لە ماردینى باکورى کوردستان، هێرشکرایە سەر گۆڕی گەریلا شەهیدەکان و بەهۆیەوە چەندین بەردی گۆڕ و مەڕمەڕی دەوروبەری گۆڕەکان شکێندران، هەروەها ئەو نەمامانەی لە تەنیشت گۆڕەکانەوە چێندرابوون، هەڵکێشران.

 لە مانگی 1ـى ئەمساڵەوە سوپاى تورکیا پاسەوانی ئەو گۆڕستانە دەکەن، لە کاتێکدا دوو هەفتە لەمەوبەر هێرشێکی هاوشێوە لە هەمان گۆڕستان ئەنجامدرا.

پاشان کۆمەڵەی هاوکاریی یەکگرتوویی و ڕۆشنبیری لەگەڵ کەسوکارى بەشێک لە شەهیدەکان و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان لە کۆنگرەیەکدا ئەو هەنگاوەیان ئیدانەکرد .

ئاماژەیان بەوەکرد: ئەم هێرشە تەنها دژی کورد نییە، بەڵکو دژی هەموو مرۆڤایەتییە، چونکە هیچ بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیایەک ڕێگە بە هێرشکردنە سەر گۆڕستانەکان نادات.

دەشڵێن، دەبێت بە زووترین کات بکەرى ئەم هێرشە نامرۆڤانەیە ئاشکرا بکرێن و سزاى یاسایی بدرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.