ڕاستەوخۆ

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هەماهەنگیی دەکەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی نەینەوا

reset font size increase font size

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کار دەکەن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکانی نەینەوا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، ئاماژە بەوەش دەکات کە پرۆسەیەکی فراوانی ئاوەدانکردنەوە لە پارێزگاکەدا لە ئارادایە.

عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە میدیا فەرمییەکانی عێراقی راگەیاندووە، لە ئێستادا لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە هەماهەنگیدان بۆ ئەوەی ئاسانکاریی بکەن بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئەو خێزانە ئاوارانەی نەینەوا کە لە پارێزگای هەولێر و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.

گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتی ئێستادا پرۆسەیەکی فراوانی بونیادنانەوە لە نەینەوا بەڕێوەدەچێت.

هاوکات هەوڵەکانیش بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان و پێدانی بودجەی کارپێکردن، بە ئامانجی بەردەوامیدان بە پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە لە سنووری پارێزگاکەدا بەردەوامە، تاوەکو ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی دابین بکرێت.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە کاتێکدایە، هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکانی نەینەوا و ناوچەکانی دیکەی عێراق لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی سەرەتایی و ناسەقامگیریی ئەمنی لە شوێنەکانی خۆیان، ناتوانن بگەڕێنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.