ڕاستەوخۆ

هاوپەیمانیی ڕۆژهەڵات: هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی تاوانی جەنگن و تا ڕووخانی ڕژێم بەردەوام دەبین

reset font size increase font size

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران دوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە 23ی 7ی 2026، ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی لەسەر هەڵسەنگاندنی دۆخی مەیدانی و ئەرکەکانی قۆناغی ئێستای بزووتنەوەکە کردەوە.

هاوپەیمانییەکە ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای شکستی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا و بۆ پەردەپۆشکردنی قەیرانە ئابووری و سیاسییە ناوخۆییەکانی، هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی بۆ سەر بنکەکانی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان چڕتر کردووەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەپێی نیشانەکانی سەر برینداری هێرشەکان، ئەگەری بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو وەک "فۆسفۆڕی سپی" لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هەیە، کە ئەمەش بە تاوانی جەنگ و تاوان دژی مرۆڤایەتی ئەژمار دەکرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی ئەم شەپۆلە نوێیەی هێرشە مووشەکی و درۆنییانەدا، ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و گەریلاکانی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) شەهید و بریندار بوون.

هاوپەیمانییەکە وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گیانبەختکردووان، جەختی کردەوە، ئەم زیانانە ورەی بزووتنەوەکە نەوی ناکەن و ئاماژەیان بەوە دا کە یەکڕیزیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لەم قۆناغەدا پێویستییەکی ستراتیژییە.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، لە بەرامبەر دەستدرێژی و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بێدەنگ نەبن. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، کارە مەیدانییەکان، هاوکارییە سیاسییەکان و خەباتی هاوبەشی حیزبەکان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی کۆماری ئیسلامی دەڕووخێت و سەرجەم مافە نەتەوەیی و سیاسییەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدی دەێن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.