وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی زیاتر لە 50 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی مانگی نیسان، بەشێوەی نەختینە (کاش) خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئایاری 2026، راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردەوە: "لەسەر بڕیاری وەزارەت، بڕی 50,292,213,000، (پەنجا ملیار و دووسەد و نەوەد و دوو ملیۆن و دووسەد و تیرووت سێ هەزار) دینار، وەک داهاتی نانەوتیی مانگی نیسانی هەرێمی کوردستان رادەستی حکومەتی فیدراڵ کرا."
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، پرۆسەی گواستنەوەی پارەکە لە رێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراقەوە ئەنجامدراوە و خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
ئەم هەنگاوەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان، کە مانگانە دوای کۆکردنەوەیان، رێژەی دیاریکراو رەوانەی خەزێنەی دەوڵەت دەکرێت.