ڕاستەوخۆ

حکومەتی عێراق 100 ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی جوتیاران خەرجکرد

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت 100 ملیار دیناری وەک پارەی گەنم بۆ ساڵی ڕابردوو خەرجکرد وەزیری بازرگانییش دەڵێت، پارەکە بۆ تەواوی جوتیارانە.

حەیدەر نوری گەڕاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند، وەزیری بازرگانیی عێراق 100 ملیار دیناری وەک پارەی نەدراوی گەنمی پاری جوتیاران خەرجکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕەپارەیە بۆ ئەو جوتیارانەیە کە پار بەرهەمی گەنمیان داوە بە سایلۆکان و تاوەکو ئێستا پارەیان وەرنەگرتووە.

دەشڵێت، لەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت بەسەر جوتیارانی تەواوی عێراقدا، شێوازەکەشی بە چەند گوژمەیەک دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.