ڕاستەوخۆ

ژنانی مووش داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەکەن

reset font size increase font size

لە شاری مووشی باکووری کوردستان، کۆبوونەوەیەک لەژێر ناونیشانی "کۆبوونەوەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بە بەشداریی ژمارەیەک لە ژنانی سیاسەتمەدار، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانان بەڕێوەچوو.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە تیشکیان خستە سەر بەربەستەکانی بەردەم پڕۆسەی ئاشتی و پێداگریی خۆیان بۆ چارەسەری کێشەی کورد دووپات کردەوە.

ئەو ژنانەی لە کۆبوونەوەکەدا گوتاریان پێشکەش کرد، ڕایانگەیاند کە ئەوان لەسەر پرسی ئاشتی سوور و پێداگرن، بەڵام جەختیان لەوە کردەوە کە بۆ پێشوەچوونی ڕاستەقینەی پڕۆسەکە و گەیشتنی بە ئامانجی کۆتایی، پێویستە پێگەی یاسایی و ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان دابین بکرێت و ڕێگەی پێبدرێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ساڵێک و نیو بەسەر دەستپێکردنی "پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"دا تێپەڕ دەبێت، کە بە بانگەوازی 27ی شوباتی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕاگەیێندرابوو.

 بەشداربووان ئاماژەیان بەوە کرد کە لەم ماوەیەدا تەڤگەری ئازادیی کورد هەنگاوی مێژوویی ناوە، بەڵام ڕەخنەیان لە حکومەتی تورکیا گرت کە تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداریی بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە و دەرکردنی یاسا بنەڕەتییەکانی پەیوەست بەم پرسە نەناوە و پرسی ئاشتی دوا دەخات.

ژنانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەی شاری مووش ڕایانگەیاند: "ئاشتی دیاردەیەکە کە ژیانی وڵاتێکی ئازاد و دیموکراتیک بونیاد دەنێت.

عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ تەواوی جیهان هیوایەکە، بەڵام وەک پێویست لە پەیامەکانی تێنەگەیشتوون. ئێمە لەسەر بەدیهێنانی ئاشتی پێداگرین و بۆ ئەم مەبەستەش ئازادبوونی بەڕێز ئۆجەلان بە مەرجێکی بنەڕەتی و ناچاری دەزانین."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.