ڕاستەوخۆ

لە قەڵاچوالان 210 خوێندکار بڕوانامە و پلەی ئەفسەرییان پێبەخشرا

reset font size increase font size

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی خولی پێنجەمی پێگەیاندنی خوێندکاران لە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، کە تێیدا 210 خوێندکار پلەی ئەفسەرییان وەرگرت.

سەرجەم دەرچووانی ئەم خولە کوردن و خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن.

ئەو خوێندکارانە دوای نۆ مانگ لە مەشق و ڕاهێنانی چڕی سەربازی، لەمڕۆوە بە فەرمی بڕوانامە و پلەی ئەفسەرییان پێبەخشرا.

بەشداربووانی خولەکە پێشتر لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کوردستان لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەدا خزمەتیان کردووە؛

 لە کۆی 210 دەرچووەکە، 154 خوێندکاریان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن (کە 131یان لە هێزەکانی 70ن) و 56 خوێندکارەکەی دیکەش سەر بە هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتنن لە وەزارەتی ناوخۆ.

دوای تەواوبوونی مەراسیمەکە و وەرگرتنی پلەکانیان، بڕیارە سەرجەم ئەفسەرە نوێیەکان بگەڕێنەوە بۆ شوێنی کارەکانی پێشوویان و لەمەودوا وەک ئەفسەر دەستبەکاربن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.