ئه‌حمه‌د هیلالی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی چاودێریی جێبه‌جێكردنی هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌دە ڕایگەیاند، بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له سوریای نوێ‌دا، پێویسته ده‌ستور هه‌موار بكرێته‌وه، كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د له ڕابردوودا حوكمڕانیی ئه‌و وڵاته‌یان پێكردووه.
ئه‌حمه‌د هیلالی، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 7ـی ئایاری 2026 له پارێزگای حه‌سه‌كه ده‌ڵێت، پارێزگاكه تایبه‌تمه‌ند و جیاوازه له ڕووی كه‌لتوریی و زمانه‌وه، به جۆرێك كورد و عه‌ره‌ب و سریانی و ئاشوریی و كلدانیی و چه‌ند زمانێكی دیكه‌شی تێدا ده‌ژین، وه‌كو ئه‌رمه‌نی و توركمان.
هیلالی ده‌شڵێت، زمانی كورد جوانه و زمانی دایكمه، زمانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه كه تیایدا گه‌وره بووم و گۆشكراوم، هه‌ر وه‌كو چۆن شانازیی به زمانی كوردی ده‌كه‌م، ئاوهاش شانازیی به پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌وه ده‌كه‌م.
له باره‌ی خراپ حاڵی‌بوون بۆ ئه‌و تابلۆیه‌ی باڵه‌خانه‌ی داد له پارێزگای حه‌سه‌كه كه به زمانی كوردی له‌سه‌ری نه‌نوسراوه و ته‌نیا زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ره، ئه‌حمه‌د هیلالی ئاماژەی بەوەکردووە، باڵهخانهکە نوێنه‌رایه‌تیی داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریا و یاسا به‌ركاره‌كان ده‌كات.

ئەوەشی گوتووە، بە گوێره‌ی مه‌رسومی ژماره 13ـی سەرۆکایەتیی سوریا، زمانی كوردی زمانێكی نیشتمانییه له سوریای نوێ‌دا و ڕێگه‌ی پێ ده‌درێت له خوێندنگه گشتیی و تایبه‌ته‌كان بخوێنرێت، به تایبه‌تیی ئه‌و ناوچانه‌ی كورد ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی دانیشتوانه‌كه‌ی پێكده‌هێنن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاستیانه به‌ڵام، زمانی عه‌ره‌بی به گوێره‌ی ده‌ستور و یاسا به‌ركاره‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریا، ته‌نیا زمانی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ته و له داموده‌زگا و مامه‌ڵه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ربۆیه له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا و به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌ستوریی ناكرێت پێشێل بكرێت، ته‌نیا له ڕێگه‌ی هه‌مواركردنی بڕگه و ماده‌كانی ده‌ستور و یاساوه نه‌بێت، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل (په‌رله‌مان)ـه‌وه ده‌كرێت كه بڕیاره به‌مزووانه ئه‌نجام بدرێت.