ڕاستەوخۆ

تونجەر باکرهان: ئاشتی مەسەلەی تەواوی ناوچەکەیە و ڕۆڵی ئۆجەلان یەکلاکەرەوەیە

reset font size increase font size

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، تونجەر باکرهان، لە چاوپێکەوتنێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئارامیی ناوچەکە دەبێت و دەبێت مەرجەکانی کارکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستەبەر بکرێن.

لەو هەڵسەنگاندنەدا کە باکرهان بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کردوویەتی، ئاماژەی بەوە داوە که‌ لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئاستەنگی گەورە تێپەڕێنراون و گوتویەتی: "پێویستە ئێمە ماندووبوونی گەورە و سووربوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەم پرۆسەیەدا قبوڵ بکەین. مەسەلەکە باڵەخانە یان خانوو نییە، مەسەلەکە ئەرک و ڕۆڵی سیاسیی ئۆجەلانە." هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت مەرجەکانی کارکردن، پەیوەندیکردن و پێگەی یاسایی ناوبراو دەستەبەر بکرێن.

باکرهان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە دوای پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە لە پەرلەمانی تورکیادا، دەبێت هەنگاوە یاساییەکان بە خێرایی بنرێن، زیندانەکان چۆڵ بکرێن و پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا دەست پێ بکات.

سەبارەت بە دۆخی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش، هاوسەرۆکی دەم پارتی سەرنجی خستە سەر هەواڵە هەڵەکان و ڕایگەیاند کە گەورەترین تێکدان (سابۆتاژ) دژایەتیکردنی ئاشکرای ئاشتی نییە، بەڵکو دروستکردنی هەستی "ئاشتی نییە"یە.

لە کۆتاییشدا، تونجەر باکرهان جەختی کردەوە کە چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیادا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دۆخی سوریا، عێراق و ئێران دەبێت و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئارامی و سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.