ڕاستەوخۆ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: هێرشەکانی ئێران بێ پاساون و دەبێت سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنرێت

reset font size increase font size

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، بەردەوامیی ئەم پەلامارانە سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێکدەدات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم هێرشانەی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان هیچ پاساوێکیان نییە؛ هاوکات داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن کە کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بهێنێت.

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران داواکاری ئاراستەی بەغدا و لایەنە نێودەوڵەتییەکانیش دەکات و دەڵێت: "داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن".

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.