ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی ڕێکخستنی هاوبەشی نێوان وڵاتانی هاوپەیمانی بەرگریی مەککە لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا دەست پێ دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا وەزیرانی دەرەوەی سعودیە، پاکستان و تورکیا، لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا بەشداری دەکەن.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە کە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوە سێقۆڵییەکە بریتی دەبێت لە دامەزراندنی سکرتارییەتی هاوپەیمانییەکە، بەهێزکردنی هاوکارییەکانی پیشەسازیی بەرگری، و توانای کارکردنی هاوبەشی هەرسێ لایەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان.
ئەم ڕێککەوتنامەیە لە ٧ی ئابی ئەمساڵ و لە شاری مەککە لەدوای هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران واژۆ کرابوو، و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا هەرسێ وڵات زیاتر پەرە بە هەماهەنگییە سەربازییەکانیان بدەن.