ڕاستەوخۆ

مەسەدە: بەبێ چارەسەرێکی سیاسیی گشتگیر قەیرانی ئابووریی سووریا چاک نابێت

reset font size increase font size

ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) رایگەیاند، سووریا بەدەست قەیرانێکی قووڵی بژێوی و ئابوورییەوە دەناڵێنێت و جەختیش دەکاتەوە کە بەبێ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی گشتگیر، دۆخی دارایی و خزمەتگوزاریی وڵاتەکە چاک نابێت.

مەسەدە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوەی ئێستا لە سووریا دەگوزەرێت تەنیا تەنگژەیەکی ئابووریی کاتی نییە، بەڵکو دەرەنجامی ئەو سیاسەتە چەقبەستووەیە کە رێگری لە هەر چارەسەرێک دەکات.

هۆشداریش دەدات کە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی داڕمانی کۆمەڵایەتی، زیاتربوونی رێژەی هەژاری و کۆچی پێچەوانەی هاووڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات.

مەسەدە پاڵپشتیی خۆی بۆ داواکاری و خۆپیشاندانەکانی خەڵک نیشانداوە کە داوای باشکردنی بژێوی ژیانیان دەکەن، هاوکات چەند خاڵێکی سەرەکی بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە خستووەتەڕوو:

چارەسەری سیاسیی گشتگیر: تەنیا کلیلی سەرەکییە بۆ بەشداریکردنی تەواوی پێکهاتەکان لە بونیادنانی پاشەڕۆژی سووریادا.

دوورکەوتنەوە لە مەرکەزییەت: پێویستە دامەزراوەکانی دەوڵەت لەسەر بنەمایەکی نوێ و دوور لە عەقڵیەتی دەسەڵاتی تاکڕەو دابمەزرێنەوە.

رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی: بنبڕکردنی گەندەڵی کە هۆکاری سەرەکیی داڕمانی ئابووری و وەستانی گەشەپێدانە.

داڕشتنی پلانی بەپەلە: دەستبەجێ داڕشتنی سیاسەتێکی ئابووریی دادپەروەرانە و روون بۆ پاڵپشتیکردنی چینە کەمدەرامەتەکان.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا، مەسەدە جەختی کردووەتەوە کە دواکەوتن لە دۆزینەوەی چارەسەر، وڵات و کۆمەڵگە پێکەوە بەرەو داڕمان دەبات و ئێستا سووریا پێویستی بە ئیرادەیەکی نیشتمانیی گشتی و پڕۆژەیەکی گشتگیر هەیە کە دادپەروەری بۆ هاووڵاتیان بگەڕێنێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.