وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لە پرسی تاڵانکردنی ماڵی هاوڵاتیان لە کۆبانی دەکەین.
ستیفان دوجاریک راشیگەیاند: نزیکەی ١٦٠ هەزار هاوڵاتی ئەو ناوچانەی ڕوبەڕووی هێرشەکان بوونەتەوە و لە ئەنجامدا کۆچبەری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد: گەشەسەندن لە ناردنی هاوکارییەکان بۆ شار و شارۆچکەکان هەیە، بەڵام نەبوونی کارەبا ڕێگرە لەبەردەم دابەشکردنی هاوکارییەکان، هەروەها نەبوونی دەرفەتی خۆراک و هێڵەکانی پەیوەندی و وەستاندنی دەوامی قوتابخانە و دەزگا پەروەردەییەکان یەکێکی دیکەیە لە گرفتەکانی ئەم ناوچانە.