كاردانه‌وه‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 26 پارت و لایه‌نی سیاسی ڕۆژاڤای كوردستان، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا لایه‌نه سیاسییه‌كانی ڕۆژاڤای كوردستان، ده‌ڵێن، ئامانج له هێرشی سه‌ر پێشمه‌رگه و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش، شكاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵك و كۆتاییهێنانه به كورد، به‌ڵام گه‌لی كوردستان ڕووبه‌ڕووی هه‌موو هێرشه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه.
لایه‌نه‌كان باسیان له‌وه‌ش كردووه، هێرشه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌ی گه‌لێكه، كه لە پێناو ئازادی و کەرامەت و ئاشتیدا خەبات دەکات.
لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژاڤا، داوایان له هێز و لایه‌نه كوردییه‌كانی چوار پارچه‌ی كوردستان كردووه، ناكۆكییه‌كانیان وه‌لابنێن و یه‌كڕیزیی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن بۆ پاراستنی خوێنی شەهیدان و دروستکردنی ئایندەیەکی شایستە بۆ كورد.