ڕاستەوخۆ

سانچێز: دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە كاتی شەڕەکەی عێراق خراپتر

reset font size increase font size

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەراورد بە شەڕی 2003-ی هاوپه‌یمانان لە عێراق خراپترە.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له‌ پەرلەمانی وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند، سیناریۆی شەڕی 2003 و ئێستا هاوشێوە نین، چونکە دۆخی ئێستا زۆر خراپتر و قەیراناویترە.

دەشڵێت، ئەم شەڕە دەتوانێت شتی زۆر خراپ بەدوای خۆیدا بهێنێت و مەترسییە ئەمنییەکانی زیاترە، بەشێوەیەک دەتوانێت تەواوی ناوچەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان بخاتە ناو قەیرانێکی قوڵ و درێژ مەوداوه‌.

پێشتر نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکردبوو بە ئامانجگرتنی ناوچەکانی نزیک دامەزراوە ئەتۆمییەکان مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر تەواوی جیهان و پێویستە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەبنه‌ ئامانجی هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.