ڕاستەوخۆ

ڕوانگەی سوری: 10 گەنجی کورد لە حەلەب لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە ڕفێندران

reset font size increase font size

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا بە زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە هێرشیانکردووەتە سەر گوندەکانی "تل ئەران" و "تل حاسڵ" لە دەوروبەری حەلەب کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن، بەهۆیەوە چەندین کەس بریندار بوون و ژمارەیەک گەنجیش ڕفێندراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری، ئەو هێزە چەکدارانە دوای پشکنین و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییان، لانی کەم 10 گەنجی ئەو دوو گوندەیان بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی پێشووی سووریادا دەستگیرکردووە و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفاندوویانن.

ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرش و گەمارۆی سەر ئەو دوو گوندە کوردنشینەی حەلەب هێشتا بەردەوامە؛ بەشێکی زۆر لە ژنان و خەڵکی سڤیل ڕووبەڕووی لێدان و ئەشکەنجە بوونەتەوە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، ژنێک ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

لەسەر هەمان پرس، ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، کاردانەوەی تووندی نیشاندا و ڕایگەیاند: "ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر تل ئەران و تل حاسڵ بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نین."

ئەو سەرکردەیەی پەیەدە هۆشداریشی دا کە ئەم جۆرە پەرەسەندنانە مەترسییەکی جددین بۆ سەر ژیانی خەڵکی مەدەنی، پێکەوەژیان، یەکێتیی نەتەوەیی و داهاتووی سووریا، ڕاشیگەیاند کە ئەم هێرشانە دەرئەنجامی سەپاندنی واقیع و ڕاستییەکی نوێیە لە سوریادا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.