مالک عەقار جێگری سەرۆکی ئهنجوومهنی سەروەریی سودان ڕایگەیاند، لە ئێستادا بژاردەی سەرەکییان یەکلاکردنەوەی سەربازییە، مەگەر مەرجی جدی بۆ دانوستان بێتە ئاراوە.
مالک عەقار ئاماژەی بەوە کرد، پێش دەستپێکردنی هەر دانوستاندنێک، مەرجی سەرەکییان کشانەوەی هێزەکانی پشتیوانیی خێرایە لە شارەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبوون. هاوکات جەختی کردەوە، پرسی چەک داماڵینی ئەو هێزانە و بابەتەکانی دیکە دەکرێت دوای کشانەوە و کۆکردنەوەیان لە ناوچەی دیاریکراودا تاوتوێ بگوڕدرێن.
جێگری سەرۆکی ئهنجوومهنی سەروەریی سودان گوتی، حکومەتی سودان گفتوگۆی ڕەت نەکردووەتەوە و کراوەیە لەسەر دەستپێشخەرییەکان بە جۆرێک کە یەکپارچەیی دەوڵەت و دامەزراوەکانی بپارێزێت، بەڵام جەختی کردەوە کە گومانیان لە دەستپێشخەریی ئەمریکی هەیە و دەترسن ببێتە هۆی سەپاندنی واقیعێک کە سودان بەرەو دابەشبوون ببات.