ڕاستەوخۆ

لە کۆنگۆ بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە 43 کەس کوژران  

reset font size increase font size

لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی کۆنگۆ هێرشێکی چەکداری خوێناوی کرایە سەر ژمارەیەک گوند، بەهۆیەوە 43 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا. هێرشەکە بووەتە هۆی ئاوارە بوونی خەڵکێکی زۆر لە ناوچەکەدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سوپای کۆنگۆ، لە هێرشەکەدا لانیکەم 43 کەس کوژراون و 44 خانووش سوتاوە.

نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی وڵاتەکە، ئاماژە بەوە دەکەن لەنێو قوربانییەکاندا 35 کەسیان هاوڵاتی مەدەنین. باس لەوەشکراوە، ژمارەیەک لەو کەسانە لەناو خانووە سوتاوەکانیاندا گیانیان لەدەستداوە و هەندێکی دیکەشیان لەکاتی هەڵاتن بەرەو دارستانەکان بێسەروشوێن بوون.

هێرشەکە لە شەودا ئەنجام دراوە و کاتێکدا بووە کە خەڵکی خەوتبوون. چەکدارەکان بە شێوەی دڕندانە پەلاماری هاوڵاتیانیان داوە و بەشێک لە قوربانییەکان بە فیشەک کوژراون و هەندێکشیان سەریان بڕاوە.

هێرشەکە لە پارێزگای ئیتوری کۆنگۆ ئەنجام دراوە، گروپی چەکداریی ئەی دی ئێف کە گرووپێکی نزیک لە داعشە، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتووەتە ئەستۆ.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.