ڕاپۆرت/ ڕێبوار تۆفیق
جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران پێی ناوه‌ته ڕۆژی 36ـه‌مینه‌وه، به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه عێراق و چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌كه ئاسمانیان به ڕووی جوڵه‌ی فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان و گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا داخستووه، به‌هۆیه‌وه زیانی گه‌وره‌ی ئابووریی و داراییان پێگه‌یشتووه.
زیانه‌كانی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان
به‌هۆی به‌رده‌وامیی داخستنی ئاسمانه‌كه‌ی و ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان، عێراق ڕۆژانه 360 هه‌زار دۆلار له ده‌ستده‌دات.
ڕوانگه‌ی ئیكۆی عێراقی بۆ ئابووری و وزە ده‌ڵێت، پێش 28ـی شوبات و ده‌ستپێكردنی جه‌نگ، ڕۆژانە بۆ هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك، کە به ئاسمانیی عێراقدا بڕۆیشتایه نزیكه‌ی 450 دۆلار وه‌رده‌گیرا، ئه‌و داهاته‌ش نزیكه‌ی 360 هه‌زار دۆلاری ڕۆژانه بوو، بۆ مانگێكیش به نزیكه‌ی 10 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلار بوو.

ده‌شڵێت، پێش ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، ڕۆژانه نزیكه‌ی 800 فڕۆكه‌ی جۆراو جۆر به ئاسمانی عێراقدا هاتوچۆیان دەکرد.
ڕوانگه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له ئێستادا به‌هۆی داخستنی ئاسمانەکەیەوە، حكومه‌تی عێراق ئه‌و داهاته‌ی له ده‌ستداوه.
ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق
ڕۆژی 28ـی شوبات لەگەڵ دەستپێکردنی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، حكومه‌تی عێراق به ناچاریی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی داخست و ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانیه‌كانی ڕاگه‌یاند.
له‌و كاته‌وه تاوەکو ئێستا، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق، به به‌رده‌وامیی واده‌ی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان درێژ ده‌كاته‌وه.

ڕۆژی هه‌ینیی ـ3ی نیسان، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی واده‌ی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك درێژكرده‌وه تاوەکو ڕۆژی 10ـی نیسان 2026.
له ئێستادا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به شێوه‌یه‌كی سنوردار ئاسمانه‌كه‌ی به ڕووی گه‌شت و جوڵه‌ی فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كاندا بكاته‌وه.
