نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە سوپای پاسداران، سەرپەرشتیاری نوێی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەو دامەزراوەی دەستنیشان کرد. ئەم گۆڕانکارییە دوای کوژرانی گوتەبێژی پێشووی سوپای پاسداران دێت.
بە فەرمانی عەبدوڵڵا حاجی سادقی، نوێنەری وەلی فەقێ لە سوپای پاسداران، حوسێن موحیبی وەک سەرپەرشتیاری نوێی پەیوەندییە گشتییەکان و وتەبێژی سوپای پاسداران ناسێندرا.
ئەم بڕیارە دوای کوژرانی عەلی محەمەد نائینی، وتەبێژی پێشوی سوپای پاسداران لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەرکرا.
موحێبی هاوکات لەگەڵ ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە، بەرپرسی بانگەشە و کاروباری کلتوریی نووسینگەی نوێنەرایەتی وەلی فەقێیە لەناو سوپای پاسداران.