ڕاستەوخۆ

نەتانیاهۆ دژی فرۆشتنی فڕۆکەی F-35 بە تورکیایە

reset font size increase font size

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشدارییەکی توند دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتووی جۆری F-35 بە تورکیا، و ڕایدەگەیەنێت کە پڕچەککردنی ئەنقەرە بەم شێوازە، هاوسەنگیی هێز لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێکدەدات.

نەتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی، ڕەخنەی توندی لە سیاسەتە هەرێمییەکانی تورکیا گرت و گوتی: "تورکیا وڵاتێکە نیوەی قوبرسی داگیرکردووە و بە ئاشکراش قسە لەسەر کۆنترۆڵکردنی قودس دەکات.

من پێم وانییە ئەوان شایستەی ئەوە بن فڕۆکەی هاوچەرخی وەک F-35ـیان پێبدرێت."

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەنقەرە بە ئاشکرا پشتگیری لە بزووتنەوەی حەماس دەکات و هاوکات هەڵوێستێکی ڕوون و توندیشی بەرامبەر بە ئێران نییە، بۆیە پڕچەککردنی بەم چەکە ستراتیژییانە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە هەیە.

بنیامین نەتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکی زۆر باش و توندوتۆڵی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادا هەیە و لەسەر زۆربەی پرسە سەرەکییەکان هاوڕا و هاوئاهەنگن، هەرچەندە ئاشکرای کرد کە هێشتا بەرواری فەرمیی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا دیاری نەکراوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.