ڕاستەوخۆ

لە بەغدا و هەولێر لە کاتی داخرانی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرزبووەوە

reset font size increase font size

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی داخرانی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە.

لە بازاڕەکانی بەغدا، نرخ لە هەردوو بورسەی کیفاح و حارسییە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 152,200 دیناری عێراقی، لە کاتێکدا بەیانیی ئەمڕۆ بە 152,000 دینار مامەڵەی پێوە کرابوو. هاوکات لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە گەڕەک و بازاڕە ناوخۆییەکانی بەغدا، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 152,750 دینار و نرخی کڕینیش بە 151,750 دینار تۆمار کرا.

لە شاری هەولێریش بە هەمان شێوە نرخەکان ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد، بە جۆرێک لە کاتی داخرانی بازاڕدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 152,400 دینار و نرخی کڕینیش بە 152,300 دینار مامەڵەی پێوە کرا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.