ڕاستەوخۆ

عێراق و سوریا لیژنەیەکی باڵای هەماهەنگی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە پێکدەهێنن

reset font size increase font size

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق، لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانی سوریا کۆبووەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی تاوتوێ کرد.

فوئاد حوسێن لە هەژماری فەرمی خۆی ڕایگەیاند: "لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی گفتوگۆمان کرد لەسەر ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، و ڕێککەوتین لەسەر پەرەپێدانی میکانیزمەکانی هاوکاری هاوبەش."

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، وەک هەنگاوێک بۆ پتەوکردنی ئەو هاوکارییانە، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای هەماهەنگی هاوبەش کە سەرۆکایەتییەکەی لەلایەن وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵاتەوە دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.