ڕاستەوخۆ

ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی خوێندکارانی كورد لە ئێران ده‌كرێت

reset font size increase font size

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئاسانكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ ده‌كات كه به‌ مه‌به‌ستی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا له‌و وڵاته‌ن.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێ، ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئەو خوێندکارە کوردانە دەکەین کە لە ئێران دەخوێنن، بە جۆرێک پێش وادەی یاسایی خۆیان و بۆ پاراستنی گیانیان لە مەترسییەکانی شەڕ دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

یاسین سەڵاح بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندیدار بە خوێندن لە دەرەوەی وڵات لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی بەمەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە ئێرانن، ئاسانکارییان بۆ دەکرێت بۆ گەڕانەوەیان، ئەم هەنگاوە دوای تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە دێت بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتییان.

بەگوێرەی یاساکانی ساڵی خوێندن، پێویست بوو ئەو خوێندکارانە تاوەکو 10ـی مانگی ئازار لە ئێران بمێننەوە، تاوەکو ماوەی خوێندنەکەیان بە یاسایی هەژمار بکرێت. بەڵام بەهۆی مەترسییەکان و بۆ پاراستنی خوێندکاران لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، وەزارەت بڕیاریداوە ڕێگەپێدانیان بۆ بکات تاوەکو پێش ئەو وادەیە بگەڕێنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.