زانیارییە ناوخۆییەکانی ئێران و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکەن، دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل مۆساد، نامەی بۆ هاوڵاتییانی ئێران ناردووە و دەڵێت، هاوکاری گەیشت.
لە نامەکەی مۆساددا ئاماژە بەوە کراوە، کاتی تۆڵەسەندنەوە هاتووە و هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران تاوانی هێرشکردنە سەر گەلی مەزڵوم و بێتاوانی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە دەدەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کەسێک بەشداری لە هێرشەکانی سەر ئێران بکات و دەست بداتە پاراستنی گەلی ئێران لێی خۆشدەبین.
لەلایەکی دیکەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل زەمینە بۆ گەلی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی چارەنووسی خۆیان دەڕەخسێنن.
ناوبراو گوتی: ئەم ڕژێمە تیرۆریستییە تاوانکارییە نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت، چەکێک کە ڕێگەی پێبدات هەموو مرۆڤایەتی بخاتە مەترسییەوە.