كێشه‌ی سنووره ده‌ریاییه‌كان و كێڵگه‌ی نه‌وتییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان عێراق و كوەیت كه یه‌كێكه له دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان، بووه‌ته‌وه رۆژه‌ڤ و گرژیی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات لێكه‌وتوه‌ته‌وه و هه‌ڵایه‌كی میدیایشی له باره‌وه دروستبووه.
ده‌نگی حه‌ی
له چه‌ند رۆژی رابردوودا حكومه‌تی عێراق نهخشەیهكی سیاسی نوێی پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كرد و ده‌رچه و سنووره ئاوییه‌كانی له‌سه‌ر كه‌نداو و به‌تایبه‌تیی رێڕه‌وی خۆڕ عه‌بدوڵا دیارییكردووه.
له‌و نه‌خشه نوێیه‌دا عێراق هه‌ردوو ناوچه‌ی فهشت قه‌ید و فهشت عهیج و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌شی خستووه‌ته نه‌خشه نوێكه‌یه‌وه و ده‌ڵێت، خاوه‌ندارێتی بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پێشتر ئه‌و ناوچانه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌نێوان كوەیت و عێراق له‌سه‌ر نه‌بووه.
ئه‌و نه‌خشه نوێیه‌ی عێراق هه‌ڵای نایه‌وه و نیگه‌رانیی و ناڕه‌زایه‌تیی كوەیتی لێكهوتهوه و دواتر سعودیه و ئیمارات و عومان و به‌حره‌ین و ئه‌رده‌ن و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بیی پشتیوانیی كوێتیان كرد و هه‌ردوو وڵاتیش له نزیك سنوره هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیانكرد به جوڵه‌ی نا ئاسایی، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی پرسه‌كه له هه‌ردوو وڵات هه‌ڵای میدیایی به دوای خۆیدا هێنا.
سنوری ده‌ریایی نێوان عێراق كوێت به بڕیاری ژماره 833ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی، ساڵی 1993 سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن له دوای وه‌ده‌رنانی سوپاكه‌ی به‌عس له كوێت، دیارییكراوه.
خستنه‌ڕووی نه‌خشه نوێكه‌ی عێراق به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ته‌نها داواكارییه‌كی عێراقه بۆ دووباره دیارییكردنهوهی سنوره ده‌ریاییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوێت، كه عێراق پێیوایه سه‌دام حسێن كاتی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌موو سازشێكی كردووه له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق، به تایبه‌تیی ده‌رچه‌ی ئاویی عێراق له‌سه‌ر كه‌نداو كه به ناوچه‌ی زۆر گرنگی ئابوریی و ده‌وڵه‌مه‌ند داده‌نرێن.
ده‌نگی حه‌ی
دوایین جار عێراق ساڵی 2021 نه‌خشه‌ی سنوره ئاوییه‌كانی راده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، گۆڕانكاریی له نه‌خشه‌ی سنوره ئاوییه‌كانی و جارێكی دیكه راده‌ستكردنه‌وه‌ی به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ئامانج و هه‌وڵی عێراقه بۆ زیاكردنی داهاته گومرگییه‌كانی و فراوانكردنی ده‌رچه‌ی ئاویی عێراق له‌سه‌ر كه‌نداو له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی رێگه‌ی گه‌شه‌پێدان.