ڕاستەوخۆ

شێخ مورشید خەزنەوی لە ئوردن ئازادکرا و پەیامێکی بڵاوکردەوە

reset font size increase font size

 شێخ مورشید خەزنەوی، کەسایەتیی دیاری ئایینی و نیشتمانیی ڕۆژئاوای کوردستان، دوای دەستبەسەرکردنی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتی ئوردنەوە ئازادکرا، کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی و ڕۆتینی لە بەڵگەنامەکانی نشینگە و ترانزێتەوە ڕێگری لێکرابوو.

بەهۆی ئەو ڕێکارانەی فڕۆکەخانە، خەزنەوی نەیتوانی لە کاتی دیاریکراودا بگاتە شاری قامیشلۆ بۆ بەشداریکردن لە یادی ڕۆژی زمانی کوردیدا.

 بەڵام لە یەکەم پەیامیدا دوای ئازادبوونی ڕایگەیاند کە تەندروستیی باشە و جەختی لەسەر سەقامگیریی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی کردەوە و گوتی: "خەباتمان لەپێناو مافەکانی گەلەکەمان بەردەوامە و هیچ بارودۆخێک نامانوەستێنێت لە بەرگریکردن لە دۆزە ڕەواکانمان."

شێخ مورشید کە بە پشتیوانێکی سەرسەختی دۆزی کورد و شەڕڤانان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەناسرێتەوە، دوای چارەسەرکردنی گرفتە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی، ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە چالاکییەکانی نیشاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.