ڕاستەوخۆ

تەقینەوەی گولـە هاوەنێک لە گەوڕێکدا لە نزیک هەڵەبجە گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

reset font size increase font size

بەهۆی تەقینەوەی گولـلە تۆپێک لە گەوڕێکدا لە نزیک گوندی کانی مارانی سەر بە شاری هەڵەبجە، دوو کەس گیانیان لە دەست دا و کەوتنە ژێر دار و بنمیچی گەوڕەکەوە.

ئاکام قوتبەدین، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند کە ڕووداوەکە کاتێک ڕووی داوە کە ئەو دوو کەسە دەستکاریی گولـلە تۆپەکەیان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە.

قوربانییەکان کە هەردووکیان ڕەگەزی نێرن و لەدایکبووی ساڵانی ١٩٩٠ و ١٩٨٨ن، تەرمەکانیان ڕەوانەی دادپزیشکی کراون و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.