لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا لە تەقتەق، نوێنەری نانەواخانەکان گوتی، بەهۆی گرفتی کەمی غاز بڕیارمانداوە نانەواخانەکان دابخەین.
ئەمڕۆ شەممە لە تەقتەق بەشێک لە خاوه‌ن نانەواخانەکان بەهۆی گرفتی کەمی غازەوە مانگرتنیان ڕاگەیاند و لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژەیان بەوەکرد، لەماوەی چوار ڕۆژدا 144 بتڵ غاز لە کەرکوکەوە بۆ گشت نانەواخانەکان و چێشتخانەکانی سنورەکە دابینکراوە ئەمەش بڕەکەی زۆر کەمە تەنها بۆ یەک ڕۆژ دەتوانێ پێداویستییه‌كانیان بۆ پڕبکاتەوە دواتر دەبێت خۆیان بە نرخێکی زۆر زیاتر غاز دابین بکەن.
باسیان لەوەشکرد، ژمارەیان 18 نانەواخانە و سێ سەمونخانەیه، بڕیاریانداوە سەرجەمیان دابخه‌ن.
دەربارەی وەڵامی لایەنە پەیوەندیدارەکان، گوتیان، بەڵێنیان داوە ڕۆژی یەکشەممە غاز دابین بکەن و گرفتەکە چارەسەر بکەن.
به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كوردستان له پیناو پاراستنی گیانی كارمه‌نده‌كانیان ماوه‌یه‌كی زۆر كاركردنیان ڕاگرت، ئه‌وه وایكرد له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرفتی كه‌مبوونه‌وه‌ی غاز سه‌رهه‌ڵبدات.