هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەی دوێنێی شاندی ئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیاتر پێنج کاتژمێری خایاند ئەرێنی بووە".
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، لە دیدارەکەدا باس لە هەنگاوەکانی قۆناغی دووەمی پڕۆسەی چارەسەری کراوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ناوەڕۆکی تێبینییەکانی کۆبوونەوەکە بۆ ڕایگشتی بڵاو بکرێتەوە.
گوتیشی، پڕۆسەیەکی سیاسیی لەمشێوە لە ناو ژوورێکی 12 مەتریدا بەڕێوە ناچێت، ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە شوێنی مانەوەی ئۆجالان بگۆڕدرێت و ڕێگەی پێ بدرێت بە ئاسانی لەگەڵ پارێزەران و شاندە سیاسییەکان کۆببێتەوە.
باكرهان دەشڵێت، باشکردنی دۆخی ئۆجالان پێویستی بە یاسای نوێ نییە، تەنیا بڕیارێکی سیاسیی دەوێت بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بچێتە قۆناغێکی پێشکەوتووتر.