ڕاستەوخۆ

پلاتفۆرمی یەکێتیی نەتەوەیی ژنانی کورد: ئەم ئازارە ئازاری هەموومانە

reset font size increase font size

پلاتفۆرمی یەکێتیی نەتەوەیی ژنانی کورد ڕایگەیاند: بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین، کە کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا شەش پێشمەرگە شەهید بوون.

 پلاتفۆرمی یەکێتیی نەتەوەیی ژنانی کورد لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: هێرشەکانی ئێران و تاقمە گرێدراوەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە، وەک پلاتفۆرمی یەکێتیی نەتەوەیی ژنانی کورد لە چوار پارچەی کوردستان، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین. بە دڵی خەمگینەوە یادی شەهیدبوونی پێشمەرگەکان لە باشوری کوردستان دەکەینەوە. قوربانیدانیان و تێکۆشانیان بۆ ئازادیی گەلی کورد هەمیشە لە یادەوەری و دڵماندا دەژی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هیوای ئارامی بۆ کەسوکاری شەهیدان و هەموو خەڵکی کوردستان دەخوازین و هیوای زوو چاکبوونەوە و بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین. ئەمە خەم و ئازاری هەموومانە. ئێمە وەک ژنانی کورد جارێکی دیکە پابەندبوونی خۆمان بۆ پاراستنی ژیان و ئازادی و ئایندەیەکی پڕ شکۆ دووپات دەکەینەوە.

 پلاتفۆرمی یەکێتیی نەتەوەیی ژنانی کورد دەڵێت: ئێمە وەک گەلی کورد لایەنی ئەم شەڕە نین، بەڵام بەداخەوە گەلەکەمان و وڵاتەکەمان لە سەرەتای شەڕەوە کەوتۆتە بەر هێرش. بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە داوا لە لایەنە شەڕکەرەکان دەکەین شەڕ و هێرشەکانیان بۆ سەر وڵاتەکەمان ڕابگرن. ئێمە مافی خۆمانە وەڵام بدەینەوە و گەلی کورد بەرگری لە خۆی دەکات. جگە لەوەش پێویستە حکومەتی عێراق ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر ئەو هێرشانە بگرێتەبەر و خەڵکی ناوچەکە بپارێزێت.

 ڕاشیگەیاندووە: لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا یەکگرتوویی نەتەوەیی لە هەموو کاتێک گرنگترە. لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و دەستەبەرکردنی داهاتوومان، پێویستە هەڵوێستێکی هاوبەش و بەهێزمان هەبێت. بە یەکڕیزی و هاوکاری و ئیرادەیەکی بەهێز بۆ بەرگریکردن لە خۆمان، درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.

بەرەبەیانیی 14ی ئازار، بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی پێشمەرگە لە سنووری خەلیفان لە ئیدارەی سۆران کرایە ئامانج و لەو هێرشەدا شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و 45 پێشمەرگەش برینداربوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.