وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی بۆ پۆلەکانی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی و پەیمانگەکان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ 13ـی نیسانی 2026، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی بۆ پۆلەکانی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی و پەیمانگەکان بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ساڵنامه‌كه، كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی گۆڕاوه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، سه‌رجه‌م كارگێڕیی قوتابخانه‌كانی سه‌رپشك كردووه له دیاریكردنی ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی دووه‌م بۆ نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی و دوازده‌یه‌می ئاماده‌یی، به مه‌رجێك، كۆتا تاقیكردنه‌وه له ڕۆژی 4ـی مانگی پێنج، تێپه‌ڕ نه‌كات.
وه‌زاره‌ته‌كه، ماوه‌ی ئه‌نجامدانی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتمانیی، پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی دیاریی كردووه و ده‌ڵێت، له ڕێكه‌وتی "14ـی مانگی پێنجی 2026" تاوه‌كو ڕێكه‌وتی "25ـی مانگی پێنجی 2026" ئه‌نجام ده‌درێن به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی تایبه‌ت.
بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانیی پۆلی دوازده‌یه‌می ئاماده‌ییش، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ڕێكه‌وتی "14ـی مانگی شەشی 2026 تاوه‌كو 8ـی مانگی حەوتی 2026"ـی دیاریكردووه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هیچ گۆڕانكارییه‌كی له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی په‌یمانگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه نه‌كردووه و ده‌ڵێت، وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و له ڕێكه‌وتی "9ـی مانگی پێنجی 2026" ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو "20ـی مانگی پێنجی 2026" ده‌خایه‌نێت.
