ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا هێزە ئەمنییەکان دەستکراوەبن بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەریان.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، سه‌باح نو‌عمان، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی جه‌نگی ناوچه‌كه و كارییگهرییهكانی له‌سه‌ر عێراق كراوه و سودانی، حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی دیكه‌ی ده‌ستكراوه كرد له به‌رگرییكردن له خۆیان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك ده‌كرێته سه‌ر باره‌گاكانیان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بڕیاردراوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ربكرێت، كه تێوه‌گلاون له هێرشكردنه سه‌ر داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ده‌سته و نوێنه‌راتییه دیبلۆماسییه‌كان.
هاوكات هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی پشتیوانیی خۆی بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ده‌ربڕی و جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، به ته‌نها دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌توانن بڕیاری جه‌نگ و ئاشتی بده‌ن.