گوته‌بێژی باره‌گای خاته‌مولئه‌نبیا ڕایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك خۆیه‌تی و ناگۆڕێت، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دانوستان ناكه‌ین و ڕێكناكهوین.
ئیبراهیم زوڵفه‌قاری، گوته‌بێژی باره‌گای (خاته‌مولئه‌نبیا)ی سه‌ر به سوپای پاسدران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌مریكییه‌كان گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌كه‌ن نه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌مریكا، گوته‌بێژه‌كه‌ی خاته‌مولئه‌نبیا باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌یانه‌وێت شكسته‌كانیان به ڕێككه‌وتن په‌رده‌پۆش بكه‌ن.
ده‌شڵێت "سەردەمی بەڵێنە پووچەکانتان کۆتایی هاتووە" و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، كه دانوستان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌كه‌ن.
له باره‌ی دۆخی گه‌رووی هورمز و ئاساییبوونه‌وه‌ی بازاڕی وزه و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، گوته‌بێژه‌كه‌ی خاته‌مولئه‌نبیا باسی له‌وه كرد، نرخی نه‌وت ناگه‌ڕێته‌وه بۆ نرخی پێشووی، هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران سه‌قامگیریی بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئه‌مریكا نامه‌یه‌كی 15 خاڵییان له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه داوه‌ته ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕێكبكه‌ون.