ڕاستەوخۆ

رۆژنامەی یەدعوت ئەحرۆنۆت: نەتانیاهۆ بە ترەمپی گوتووە لە لوبنان ناکشێنەوە

reset font size increase font size

رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران بۆ ئیسرائیل دڵخۆشکەر نەبووە و بووەتە جێی نیگەرانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە رۆژنامەی یەدعوت ئەحرۆنوتی ئیسرائیلیان گوتووە، نەتانیاهۆ بە ترەمپی گووتووە، ئیسرائیل پابەندی بەندەکانی ڕێککەوتنەکە نابێت.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، نەتانیاهۆ گوتوویەتی، وڵاتەکەی پابەندی ئەو بەندانە نابێت کە پەیوەستە بە لوبنانەوە و ناکشێنەوە، بەردەوامیش دەبن لە لەنێوبردنی حزبوڵا.

وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیلیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، پابەند نین بە ڕێککەوتنەکەی ترەمپەوە، چونکە ئیسرائیل وڵاتێکی سەربەخۆیە و خاوەنی سەروەری خۆیەتی، هەرجارێک سازشیان کردبێت بۆ فشارە نێودەوڵەتییەکان، ئیسرائیل باجەکەی بە خوێن داوە، بۆیە ئەوان هاوبەش نین لەو ڕێککەوتنە، ئەوان بە کەمتر لە هەڵوەشاندنەوەی حزبوڵای لوبنان ڕازی نابن.

هەروەها، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپاکەیان لە ناوچە ئەمنییەکان لە غەزە و لوبنان و سوریا دەمێنێتەوە، ئەو و نەتانیاهۆ سیاسەتێکی ڕونیان هەیە بریتیە لە مانەوەی سوپا لەو ناوچانە، دەشڵێ، سەرەڕای هەموو فشارەکان، دەرچوون لە لوبنان ڕەتدەکەینەوە، ئەگەریش ئێران بەهۆی لوبنانەوە هێرش بکاتە سەریان ئەوان بەهەموو توانایەکیانەوە لێی دەدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.